فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل لەجولان کەوتە خوارەوە

فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل لەجولان کەوتە خوارەوە

فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی وڵاتی ئیسرائیل له‌به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌باكوری ئەو وڵاتە كه‌وته‌خواره‌وه‌. 
میدیای ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، کە دوای بۆردومانكردنی چه‌ند ئامانجێك له‌سوریا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیل له‌به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌ باكوری ئیسرائیل كه‌وتووەته‌ خواره‌وه‌.
هەر لەبارەی روداوەکەوە، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ رزگاریان بووه‌ و به‌ سه‌لامه‌تی له‌ خاكی ئیسرائیل دابه‌زیوون.
تائێستا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ نەزانراوەو یان ئاشکرا نەکراوە.