image


پەیامی کورد ... ژمارەی کوژراوانی شەڕی فەلەستین گەیشتە ٢١٨ کەس

 

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین دوایین ژمارەی کوژراو و بریندارانی وڵاتەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار و ٨٠٠ کەس.

 

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی(حەماس) و گرووپە توندڕەوەکانی دیکەی فەلەستین لەلایەک و سوپای ئیسرائیل لەلایەک، بۆردومانی ناوچەکانی یەکتر دەکەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١، ئەشرەف قەدرە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، رایگەیاندووە: بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە، ٢١٨ فەلەستینی گیانیان لەدەست داوە.

 

ئەشرەف قەدرە لەبارەی ژمارەی بریندارەکانەوە، رایگەیاندووە: تا ئێستا پێنج هەزار و ٦٠٤ فەلەستینی بریندار بوون.