image

پەیامی کورد      ...     بە گوژمەی ٥ ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ لە ئامێدی جێبەجێ دەکرێت

قایمقامی قەزای ئامێدی ڕایگەیاند : لە سنووری قەزای ئامێدی بە گوژمەی پێنج ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ و جۆراوجۆر لە ئامێدی و ھەرشەش ناحیەی سەر بەو قەزایە جێبەجێ دەکرێت کە ژمارەیان ٣٠ پڕۆژەیە.

قایمقامی قەزای ئامێدی، ئیسماعیل موستەفا، ڕایگەیاند : "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٥ ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دیناری دیکەی بۆ قەزای ئامێدی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری قەزای ئامێدی جێبەجێ بکرێت."

ئیسماعیل موستەفا ووتیشی: "پڕۆژەکان لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێن کە بریتین لە قەزاکە و شەش ناحیە و نزیکەی ٣٠ پڕۆژە دەبن و پڕۆژەکانیش لە چەندین بواری جیاجیادان. ئەمە جگە لەو پڕۆژانەی پێشتری  قەزا ئامێدی جێبەجێ دەکرێت."

موستەفا باسی لەوەش کرد: "پڕۆژەکان لە بواری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و بوارەکانی دیکەدان و ئێستا لە پارێزگا لە ووردبینی کردندان کە تەواو بوون دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین."