ئێران رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی جەنگیی سوخوی٣٥ لە روسیا بکڕێت

ئێران رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی جەنگیی سوخوی٣٥ لە روسیا بکڕێت

لێپرسراوانی باڵای ئێران رەتیدەکەنەوە ھیچ گرێبەست و مامەڵەیەکیان لەگەڵ روسیا ھەبێت بە مەبەستی کڕینی فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو لە جۆری سوخوی٣٥.
 

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئێران قۆناغی یەکەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سوخوی٣٥ی روسی کە ٣٠ فڕۆکەیە لەو وڵاتە وەربگرن وەک ئامادەکارییەک بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەری بەتایبەتیش دوای ھێرشەکەی ھەفتەی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر بنکەیەکی بەرگری ئاسمانی ئێران لە نزیک شاری ئەسفەھان، جەختیشکیردەوە،  فڕۆکەی سوخۆی ٣٥ی روسی یەکێکە لە بەھێزترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیھان.

لە بەرامبەریشدا میدیاکانی ئێران لەزاری لێپرسراوانی باڵای سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، سەرجەم ئەو زانیارییانەی باس لە کڕینی فڕۆکەی سوخوی٣٥ دەکەن لە روسیا لەلایەن ئێرانەوە، دروون لە راستییەوە و تائێستاش ھیچ جۆرە گفتوگۆیەک لە نێوان تاران و مۆسکۆ بۆئەو مەبەستە نەکراوە.