ئەنبار؛ هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا

ئەنبار؛ هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا

 

لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێزەکانی ئەمەریکا لە سنووری پارێزگای ئەنبار بە ئامانج گیران.

ماڵپەری حەدەس بڵاویکردەوە:" لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار".

شایەنی باسە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە و هیچ گروپێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو بە پێنج مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و دواترین بەرپرسانی ئەمەریکا جەختیان لەوەکردەوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

لە بەرامبەردا میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایان کرد، هێرشەکانی سەر بنکەکەی ئەمەریکا لە سوریا، لە خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە.