بەرزترین ڕوانگەی جیهان بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد

بەرزترین ڕوانگەی جیهان بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد
پەیامی کورد    ...   بەرزترین ڕوانگەی جیهان بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد

"ڕوانگەی ئەتاکامای زانکۆی تۆکیۆ" کە نازناوی بەرزترین ڕوانگەی جیهانی هەیە، ئێستا ئامادەیە بۆ کارکردن.

ئەم ڕوانگەیە کە بۆ یەکەم جار ٢٦ ساڵ لەمەوبەر دیزاین کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی گەلەئەستێرەکان و هەسارە دەرەکییەکان، دەکەوێتە سەر لوتکەی شاخێکی بەرز لە زنجیرە چیای ئەندێس لە شیلی لە بەرزی ٥٦٤٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە.