سوودانی: زیاتر لە 24 لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ تورکیادا واژۆ کرد

سوودانی: زیاتر لە 24 لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ تورکیادا واژۆ کرد

لە دوای کۆبوونەوەی نێوانیان و واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

لەسەرەتای پرێس کۆنفرانسەکەدا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "سوودانی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژمان لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد."

گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زیاتر لە 24 لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ تورکیادا واژۆ کردووە."

سوودانی ئاماژەشی بەوەدا: "سیاسەتی عێراق ئەوەیە ئالنگارییەکان بکەینە دەرفەت."

راشیگەیاند: "رێگە بەهیچ هێزێک نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان بەکاربهێنێت."

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا گوتی: "لە بەغدا وامزانی لە ماڵی خۆمم بەهۆی ئەو پێشوازییە گەورەی لێم کرا."

گوتیشی: "ئەو رێککەوتنەی واژۆمان کرد خاڵێکی وەرچەرخانە لەنێوان عێراق و تورکیا."

هەروەها سەرکۆماری تورکیا ئەوەشی خستە روو: "بڕیارماندا لێژنەی هاوبەشی هەمیشەیی دروست بکەین".