عێراق بە هاوردەکری یەکەمی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تورکیا دادەنرێت

عێراق بە هاوردەکری یەکەمی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تورکیا دادەنرێت

"عێراق لە پلەی یەکەمی هاوردەکردنی بەرهەمی شیرەمەنییە لە تورکیاوە بۆ ساڵی 2023"

ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی شیری مانگا لە ماوەی ساڵێکدا بە ڕێژەی 4.8% زیادی کردووە، هەروەها بەرهەمهێنانی شیری خواردنەوەش 1.5 تۆن زیادی کردووە، کە بە ڕێژەی 1.5% بووە لە ساڵێکدا.

تورکیا بە بەهای 390.6 ملیۆن دۆلار بەرهەمی شیرەمەنی هەناردە کردووە، کە بەڕێژەی 36.6% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە، هاوکات هاوردەکردنی بەرهەمی شیرەمەنی بە ڕێژەی 56.2% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 130.7% ملیۆن دۆلار.

عێراق، ئیمارات و ئەمریکا یەکەمین شوێنی هەناردەکردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکانی تورکیا بوون بۆ ساڵی 2023.