بەهای لیرەی تورکیا بەرانبەر گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی

Dîroka Belavkirin :
بەهای لیرەی تورکیا بەرانبەر گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی


پەیامی کورد … بەهای لیرەی تورکیا بەرانبەر گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی

ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو لەبازارەکانی تورکیا بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی ١٠ لیرەی تورکی تێپەڕاند، ئەوەش بۆ جاری یەکەمە ئەو نرخە تۆماردەکات.

 ئەوە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی تورکیا یەک دۆلاری ئەمەریکی بە (٩ لیرە و ٩٠ قروش)ی تورکیا مامەڵەی پێوەکراوە.

 بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی هەڵاسان لە ئەمەریکا و خواست لەسەر دۆلاری ئەمەریکی لەسەرانسەری جیهاندا و بەتایبەت بەهۆی سیاسەتە خراپەکانی بانکی ناوەندی تورکیا بونەتە هۆکار کە رۆژ بە رۆژ بەهای لیرەی تورکی دابەزێت.

لە هەفتەی رابردوودا لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی (٣%)ی بەهاکەی لەدەستدا.