وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی کوژران

Dîroka Belavkirin :
وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی کوژران

پەیامی کورد... وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی کوژران

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا، دێنیس مۆناستیراکی، و جێگری یەکەمی، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لە ڕووداوەکەدا 14 کەس و دوو منداڵی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.