هاوردەکردنی شەش بەروبوومی کشتوکاڵی راگیرا

هاوردەکردنی شەش بەروبوومی کشتوکاڵی راگیرا

لیژنەی کاروباری ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆوە، بڕیاریانداوە هاوردەکردنی پەتاتە بۆ ماوەی ساڵێک رابگرن لەگەڵ راگرتنی هاوردەکردنی خەیار و تەماتە و پیاز و کولەکە و شوتی و کاڵەک بۆ ماوەی وەرزی ئێستا.

لیژنەی کاروباری ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممەیاندا بڕیاریانداوە لە پێناو پاڵپشتیکردنی جوتیاران و زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆیی بە راگرتنی هاوردەکردنی شەش بەروبووم.

ئەوەشیانخستەڕوو، بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی پەتاتە بڕیاریاندا بۆ ماوەی یەک ساڵ هاوردەکردنی پەتاتە بە هەموو شێوەیەک رابگرن.

باسیان لەوەشكرد، بڕیاریانداوە بە راگرتنی هاوردەکردنی خەیار و تەماتە و پیاز و کولەکە و شوتی و کاڵەک بۆ ماوەی وەرزی ئێستا بەهۆی زۆربوونی ئەو بەرووبوومانە لە ناوخۆدا.