وەزارەتی تەندروستیی 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی قەدەغەکرد
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا لیستی 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، بەبێ بوونی نووسراوی رێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی لە بازاڕدان، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێن كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دروستکردن یاخود هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە رێگەپێدان وەربگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمەچاودێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دەرکەوت زیاتر لە 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش هەن و هیچ رێگەپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ.
هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردووتەوە دەبێت لە بازاڕەکان دەستبەسەر هەموو ئەو جۆرانەدا بگرن، لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن و رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.
لیستی ئەو خواردنەوانەی قەدەغە کراون: