ئەنچیلۆتی : بایرن وای دەزانی مردووین، بەڵام ئەوە تەڵە بوو!

پەیامی کورد    ...   ئەنچیلۆتی : بایرن وای دەزانی مردووین، بەڵام ئەوە تەڵە بوو!

ئەمە موعجیزەیەکە کە ڕوویدا. ئێمە بە باشی یاریمان کرد و هەرگیز وازمان نەهێنا. ئەوان پێیان وابوو ئێمە مردووین، بەڵام ئەوە تەڵە بوو!

یەک یاری کۆتایی تر ماوە و ڤینیسیوس دەیەوێت جارێکی تر ببێتە ئەستێرەی ئەو یارییە پێم وایە ڤینی نزیکە لە بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

ئەگەر بایرن لە کۆتایی یارییەکەدا گلەیی لە ڕووداوەکان بکات، ئێمەش گلەیی لە گۆڵەکەی ناچۆ دەکەین، چوونکە کیمیچ خۆی غەواس کرد.

چیرۆکی ئۆفساید بە ئاسانی ڕوون بکرێتەوە، ڕەنگە ئۆفساید نەبێت، بەڵام ناوبژیوان فیکەی لێدا و یارییەکەی ڕاگرت. مارچینیاک فیناڵی کۆتایی مۆندیالەکەی لێدا و لە ئاستێکی بەرزدایە.