ڕۆتینی ڕۆژانەی ئیلۆن ماسک چۆنە؟

پەیامی کورد    ...   ڕۆتینی ڕۆژانەی ئیلۆن ماسک چۆنە؟

ماسک لە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە کە بەزۆری لە دەوروبەری کاتژمێر ٣ی بەیانی دەخەوێت و شەش کاتژمێر بە خەوتن بەسەر دەبات. بۆیە، بەزۆری لە دەورووبەری کاتژمێر ٩ی بەیانی لە خەو هەڵدەستێت.

هەروەها ماسک بە پزیشکێکی لە X ی وتووە کە هەموو بەیانیەک دۆناتسێک دەخوات. دواتر لە پۆستێکدا باسی لەوە کرد کە لە یەک کاتدا 0.4 دۆناتس دەخوات بەجۆرێک مێشکی بە سفر بزانێت.

ماسک لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات ڕزگاری بێت لە خووی پشکنینی مۆبایلەکەی کاتێک لە خەو هەڵدەستێت. لە پۆدکاستەکەی فول سێند Full Send دا، ماسک ئاماژەی بە ئەمە کردووە بە "عادەتێکی ترسناک" کە هیوادارە بتوانێت واز لە ئەنجامدانی بێنێت.

ماسک پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوش کاریگەری ئەرێنی گەورەی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هەیە. لە ساڵی ٢٠١٥ بەکارهێنەرێکی ڕێدیت پرسیاری لێکرد کە کام لە خووەکانی ڕۆژانەی زۆرترین کاریگەری لەسەر ژیانی هەبووە. ماسک ووڵامی دایەوە: "دوش."

ماسک وەک زۆر کەس لە چەند ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکی هەوراز و نشێوی لەگەڵ وەرزشکردندا هەبووە.