شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لەخاکی هەرێم دەستیپێکردەوە

شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لەخاکی هەرێم دەستیپێکردەوە

بۆ دووەم رۆژ لەسەریەك شەڕو و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە) و سەبازانی سوپای توركیا لە ناحیەكەیان سەر سنوری هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێی سەر بەقەزای ئامێدی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەتەوە رایگەیاندووە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە شەڕو و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و سوپای توركیا لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا روویداوە.
ئاشکراشیکردووە، کە بەهۆی شەڕو و پێكدادانەکانەوە لەدوێنێ سێ شەممەوە دەرگای خاڵی سنووری سەرزێرێی نێوان هەرێم و توركیا داخراوە.
شایتحاڵەکانی ناوچەکەش ئاماژە بەوەدەکەن، کە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، ئەوە دووەم پێكدادانی گەریلاکانی پەكەكە و سوپای توركیایە.