ئیسرائیل دژ بە ئێران دەست بە کار بووە

ئیسرائیل دژ بە ئێران دەست بە کار بووە

ناتانیاهۆ: لە ئۆپەراسیۆنەکەمان لە نێو خۆى سوریا بەردەوام دەبین

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەک شەممە باسى لەوە کرد کە سەربازی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەی هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان لە سوریا و "دوێنێ ١٠ی شوبات هێرشی توندمان کردووەتە سەر ئامانج و هێزەکانی سوریا و ئێران و بۆ هەموو لایەکمان سەلماند، کە شێوازی کارکردنیان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە".

 

ئەو ووتانەی ناتانیاهۆ لەکاتێکدایە دوێنی شەممە دژە ئاسمانییەکانی سوریا، فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ١٦ی ئیسرائیلیان خستەخوارەوە، لەکاتێکدا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی دەکرد. لە لایەکی ترەوە ئیسرائیل " کاتز " وەزیری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی بە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگا سەرەکییەکانی ئێران لە سوریا، نامەیەکی ئاشکرای گەیاندە ئێرانییەکان بەوەی کە ڕێگە نادەن بە هیچ بوونێکی سەربازیی ئێران لەسەر سنورەکانی و ئاماژەی بەوەش کرد ئێران ماوەیەکی دەوێت لەوە تێبگات کە ئایا ئیسرائیل چۆن و بە چی شێوەیەک ئەو بنکانەی ئێرانی لە سوریادا ئاشکراکردووە و بۆردومانی کردوون.

 

لە وەڵامی ئەوەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر بنکە و دامەزراوەی جیاجیا لە ناوخۆیی سوریا، کە ئیسرائیل دواتر ئاشکرایکرد لە هێرشەکاندا ١٢ ئامانجی ئێران و سوریا پێکراون، کە بەشێکی پێکهاتبوون لە سیستمی دژە ئاسمانی.

لەلایەکی ترەوە ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە ٦ کەس لە هێزە هاوپەیمانەکانی حکومەتی سوریا کوژراون، بەڵام تا ئێستا میدیای فەرمی سوریا هیچ زیانێکی گیانی بۆردومانەکانی ئیسرائیلی ڕانەگەیاندووە.