ئەردۆگان: تیرۆریستان سزاى خستنەخوارەوەى باڵەفڕەکەى تورکیا وەردەگرن

ئەردۆگان: تیرۆریستان سزاى خستنەخوارەوەى باڵەفڕەکەى تورکیا وەردەگرن

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆمارى تورکیا دانى بەوەدا نا کە شەڕڤانەکان باڵەفڕێکى تورکیایان لە ئۆپراسیۆنەکەى چڵەی زەیتوون خستووەتە خوارەوە و ئەوەشى گوت کە "تیرۆریستەکان سزاى خستنەخوارەوەى ئەو باڵەفڕە وەردەگرن".

 

هەروەها ئەردۆگان  وتوویەتی  "نە هێرشى پەکەکە و هاوگرووپەکانى و نە گۆڕینى سیاسەتى هەندێک دەوڵەت کە چەندین ساڵە هاوپەیمانى ئێمەن و ئێستا دوژمنکارانە ڕەفتارمان لەگەڵ دەکەن، نەیانتوانیوە و ناتوانن زەرەر لە ئیرادە و وڵاتى ئێمە بدەن".

 

ئەم قسەیەى ئەردۆگان  لەبەر  ئەمەریکا و پشتگیرى واشنتۆن لە شەڕڤانانە