شاندێکی هەرێم بەرەو کوێت بەڕێکەوت
بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق، شاندێکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو کوێت بەڕێکەوت.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی شاندەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیەکەدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، کە "به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش له كوه‌یت زۆر گرنگە و هه‌لێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا دروستبكه‌ین".
وتیشی، "ئێمه وه‌فدی حكومه‌تین و وه‌فدی ژووره بازرگانییه‌كانیش به‌شدارده‌بن، به‌دڵنیاییه‌وه لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان دروست ده‌بێت، دوای كۆنگره‌كه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌بێت و وڵاتانی کۆمەکبەخش ده‌ستنیشانی بكه‌ن، ئه‌وه واژۆ ده‌كرێت".
وتیشی "ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به داعش و تیرۆر بكاته‌وه".
سەرۆکی شاندەکەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بوو، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رسێ پارێزگا ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و ناوچانه ئاماده‌كرد و ڕاپۆرته‌كه‌مان داوه‌ته ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و هاوكات داومانه‌ته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
راشیگەیاند، "ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی بەغدا قه‌ره‌بووی قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌شه‌ڕی دژ به‌رێکخراوی تیرۆریستی داعش و تیرۆر بكاته‌وه".
کۆنفرانسی نۆژەنکردنەوەی عێراق، بە بەشداری (٧٠) وڵاتی جیهان و زیاتر لەهەزار کۆمپانیا، رۆژانی (١٢ تا ١٤) شوبات، لەوڵاتی کوەیت بەرێوەدەچێت.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەهەریەک لەدەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزیری پلاندنان و پاریزگاری هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێکهاتبوو.