پشتیوانی سەربازی ئۆسترالیا لە ئیمارات بۆ شەڕ لە دژی ئێران

پشتیوانی سەربازی ئۆسترالیا لە ئیمارات بۆ شەڕ لە دژی ئێران

بە پێی سەنەدێکی نهێنی دەوڵەتی ئۆسترالیا کە حەفتەی ڕابردوو بلاو کراوەتەوە ، دەوڵەتی ئەم ووڵاتە لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە سەر ئامادەبوون و پێکەوەبوونیان لە سەر شەڕی ئێران ڕێکەوتنیان کردووە .

 

وێبسایتی " ئینتێر پرێتێر "  تارمایی رێکخراوی سیاسەتەکانی نێودەوڵەتی ئۆسترالیا لە سیدنی ، ڕۆژی دووشەممە ٥ی فێبریوەری ٢٠١٨ هەواڵیدا .ئەم سەنەدە نهێنییە لە ژێر ناوی "  بەرنامەڕێژی دوولایەنە لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەبارەت بە بەرگری و پشتیوانی لەم ووڵاتە لە ئەگەری هەر شێوە دەستپێکردنی هێرش و داگیرکاری لە لایەن ئێڕانەوە " پێنج ساڵ پێشتر ئەمادەکاری بۆ کراوە .

بە پێی هەواڵی " ئینتێر پرێتێر "  سەردێڕی ئەم سەنەدە نهێنییە کە لە نێوان فایلە دەوڵەتییەکان دا بۆ گەیشتن بە دەستی هەموو خەڵک بڵاو کراوەتەوە ، لێرەدا ئەم پرسیارە درووست دەکات کە بابەتی وتوووێژ و ئەو بڕیارانەی نێوان دەوڵەتی ئۆسترالیا و رۆئەسای پلەبەرزی ئیماراتی یەکگرتوو لەو کاتەدا چی بووە ؟ واژووی ئەم سەنەدە پێش هاناردنی هێزی ئەرتەشی ئۆسترالیا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە بۆ شەڕ کردن لەگەڵ داعش . بە تەنیا ناوی ئەم سەنەدە لە لیستی سەنەدە نهێنییەکاندا هاتووە و هیچ شتێک لە ناوەڕۆکی نەدرکێندراوە .

 

هەروەها  " ئینتێر پرێتێر "  ئەماژەی کردووە " : بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، هیچ شتێک لە ڕووی سۆتفەوە نیە ، تێڕوانینی دەوڵەتی ئیمارات بەردەوام و هەموو کات بۆ ئۆسترالیا وەکوو شەریکێکی ئابووری و سەربازییە و چاوەڕوانی ئەوە دەکات لە ئەگەری هەر جۆرە شەڕێک لەگەڵ ئێران ، بە یارمەتییان هەڵبستن . بەم حاڵەشەوە درکاندن و ڕوو بوونی سەنەدێکی لەم شێوەیە لە کاتێکی وەهادا ئەم دڵەڕاوکێیە درووست دەکات کە ئایا ‌هێزەکانی ڕۆژئاوایی تێچوووکانی شەڕێکی سەربازی وا گەورەیان لەگەڵ ئێران پێش بێنی کردووە  ؟ وە ئایا دیپلۆماسییەت ناتوانێ بەربەستێک بێ  بۆ ئەم تێچووانە ؟