تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی عەفرین دەکات

تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی عەفرین دەکات

بۆ پشتگیریکردنی ئۆپراسییۆنە سەربازییەکەی لەشاری عەفرین، سوپای تورکیا ھێزی زیاتری رەوانەی سنوری ئەو شارە دەکات.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە شەوی رابردوو کاروانێکی دیکەی ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و سەربازی سوپای تورکیا بەمەبەستی پشتگیریکردنی ئۆپراسیۆنی عەفرین ڕەوانەی شاری ھاتایی سنوری عەفرین کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەئێستادا ئەو ھێزە لە ناوچەی (ھاسا)ی ھاتای جێگیرکراون و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە شەڕڤانانی کورد لەچەندین میحوەرەوە زەبری کوشندەیان لە سوپای تورکیا وەشاندووەو وێڕای زیانی گیانی بەهێزەکانی سوپا چەندین تان و ئۆتۆمبێلی سەربازیی تورکیایان تێکشکاندووە.
ڕۆژی (٢٠)ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەناوی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر ناوچەکانی شاری عەفرینی رۆژئاوار کوردستان دەستپێکرد.