کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەکوێت بەڕێوەدەچێت

کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەکوێت بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەکوێت بە بەشداری نوێنەرانی دەیان وڵات، بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە  کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت، بە بەشداری هەریەکە لە وڵاتانی کوێت و عێراق و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەری زیاتر لە دەیان وڵاتی دیکە و رێکخراوەکان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەو کۆنگرەیە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و حکومەتی بەغداش چاوی لەوەیە کە لە کۆنگرەکەدا، وڵاتە بەخشەرەکان (١٠٠) ملیار دۆلار وەک هاوکاری، بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق کۆبکەنەوە.

پێشتریش رونکرابووەوە، کە توەرەێکی کۆنگرەکە بۆ گەشەپێدانی بواری وەبەرهێنانە لە عێراقدا و لەکۆی (٢١٢) پڕۆژەی وەبەرهێنان (٨٠) پڕۆژەی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە کە بەشدارن لەکۆنگرەکەدا.