ئێران هۆشداری دەدات کە : " ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین بە دۆزەخ "
دوا بە دوای هێرشى ئاسمانى سوپاى ئیسرائیل لە ڕۆژى شەممە ١٠ى فێبریوەری ٢٠١٨ بۆ سەر مۆڵگە سەربازییەکانى ئێران لە سوریا، " حسێن سەلامى " جێگیرى فەرماندەى گشتى سوپاى پاسداران وەک کاردانەوەیەک بە تێکشکاندى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەیان لە لایەن ئیسرائیلەوە، گوتى: "ئێمە هیچ هەواڵێکى ئیسرائیل بە ڕاست دانانێین و ئێرانیش تەنیا وەک ڕاوێژکار لە سوریا ئامادەیی هەیە".
دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە لە لایەن ناوەندى هەواڵى فەڕەنسا و لە زمانى " جاناتان کۆرنیکۆس " ـى ووتەبێژى سوپاى ئیسرائیلەوە وەرگیرابوو و تیایدا هاتبوو "دەستدرێژیکردنە سەر حەریمى ئاسمانى ئیسرائیل لە لایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانەوە هەڕەشەیەکى گەورەیە لەسەر وڵاتەکەمان و هەروەها کردەوەیەک بێ وەڵام نامێنێتەوە".
سەلامى لەبەرامبەردا گوتى "ئێران دەتوانێت دۆزەخێک بۆ سەهیونیستەکان ! درووست بکات و هەر ئەوڕۆکە دەتوانین هەر لێرەوە هەموو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وێران بکەین".