ئەفسەرێک و (٣) سەربازی سوپای عێراق لە دوزخورماتوو کوژران

ئەفسەرێک و (٣) سەربازی سوپای عێراق لە دوزخورماتوو کوژران


بەھۆی دروستبوونی شەڕو پێكدادان لەنێوان سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و چەند چەكدارێكی داعش لەسنوری قەزای دوزخورماتوو ئەفسەرێك و (٣)‌ سەربازی عێراق كوژران.
لە بارەی روداوەکەشەوە سەرچاوەیەک لە دوزخورماتووەوە بە پەیاماکوردی راگەیاند، کە لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕو پێكدادانی ژمارەیەک تیرۆرستی داعش كە بە (ئاڵاسپییەكان) ناسراون لەو ناوچەیە لەگەڵ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە گوندی پەڵكانەی باشوری رۆژهەڵاتی دوزخورماتوو، ئەفسەرێكی پلەدارو (٣)‌ سەربازی سوپای عێراق لە گەڵ چەكدارێكی داعش كوژران.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئەو ناوچەیە کە ئەمڕۆ شەڕی تێدا رویداوە لە لایەن ھێزە عێراقییەکانەوە بەبێ‌ شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی كونترۆڵكراو دواتر چەند بارەگایەكی سەربازی تێدا كرایەوە.