بەڤیدیۆ.. شەڕڤانان تانکێک و لۆریەکی تورکیا دەتەقێننەوە

بەڤیدیۆ.. شەڕڤانان تانکێک و لۆریەکی تورکیا دەتەقێننەوە

شەڕو رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزە کوردییەکان و سوپای تورکیا لەرۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە، لەگوندێکی سنوری عفرینیش شەڕڤانان هێرشدەکەنە سەر تانکێکی سوپاو دەیتەقێننەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵیش نزیک لەیەپەگە بڵاویانکردووەتەوە، کە شەڕڤانانی کورد لەگوندی تانکێ هێرشانکردووەتە سەر تانکێکی سوپای تورکیا کە بەسەر لۆریەکی تانک هەڵگرەوە بووە، لەئەنجامدا تانکەکەو لۆریەکەشیان تەقاندووەتەوە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدۆیی کە شەڕڤانێک دوای روداوەکە تۆماری کردووەو دەستی پەیاما کورد کەوتووە، دەرکەوتووە کە تانکەکەو لۆریەکە بەتەواوەتی سوتاون لەدەستی شەڕڤاناندایە.

وەک دەبینرێت و دەبیسترێت، شەڕڤانەکە کە ڤیدۆکەی تۆماری کردووە دەڵێت، لەناو تانکەکە و لۆرەیەکەدا چوار سەربازی تورکیا کوژراون.

لەم لینکەی خوارەوە ڤیدۆکە ببینە..

https://www.facebook.com/Peyamakurd.kurdi/videos/1974441156216887/