"ئەمریکا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ کۆریای باکوور"
سەرۆکایەتی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ئەگەری دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ پیۆنگیانگ هەیە.
رۆژنامەی واستنتۆن پۆست لەزاری (مایک پێنس) جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، کە واشنتۆن و سیئۆل لەسەر ئەوە رێککەوتون کە پەرە بەھەوڵە دبلۆماتییەکانیان بدەن لەگەڵ کۆریای باکوور.
مایک پێنس جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەگەر ھەیە ئەو ھەوڵانە ببنە ھۆی دانوستانی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور بەبێ ھیچ مەرجێکی پێشوەخت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە وێڕای ئامادەیی واشنتۆن بۆ دانوستان لەگەڵ پیۆنگیانگ، بەڵام گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە بۆ داماڵینی لە چەکی ئەتۆمی بەردەوامی دەبێت.