ئەبووبەکر بەغدادی لە ناوچەی جزیرەی سووریایە و بە هۆی شەکرەوە لە حاڵی مردنە

ئەبووبەکر بەغدادی لە ناوچەی جزیرەی سووریایە و بە هۆی شەکرەوە لە حاڵی مردنە

ئەبووبەکر بەغدادى لە ناوچەى جەزیرەى سوریایە

 

 " ئەبو عەلی بەسری " ، سەرۆکی شانەی هەڵۆکانی هەواڵگریی و بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی و دژەتیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت ، " ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری ئەلسامەڕایی " ،  ناسراو بە 'ئەبوبەكر بەغدادی تا ئێستا لە ناوچەی جەزیرەی سووریای نزیک سنووری عێراقە و ناوبراو ڕەتیشى دەکاتەوە کە لە شوێنەکەى هەڵاتبێت.

ئەبو عەلی بە ڕۆژنامەیەکی عێراقی ڕاگەیاندووە: "بەپێی زانیارییەکانمان دۆخی تەندروستی و دەروونیی ئەبوبەکر بەغدادی تێک چووە و بەهۆی شکان و برینێکی سەخت لە جەستەیدا، ناتوانێت بەتەنیا ڕێ بکات".

بە پێى زانیارییەکانى ئەم شانەیە "دۆخی بەغدادی  مەترسیدارە، لەگەڵ ئەوەشدا تووشی نەخۆشیی شەکرە بووە و لە دوایین ڕۆژەکانی ژیانیدایە".

 

شایەنى باسە ئەبوبەكر بەغدادی، لە ساڵی 2010 وە سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق " داعش " ە كە لقی ئەلقاعیدە بوو لە عێراق. یەکێک لە داواکراوە سەرەکییەکانیشە لەلایەن عێراق و ئەمریکاوە .