داواکەی نیمار ڕەت کرایەوە

داواکەی نیمار ڕەت کرایەوە

یەکیتی تۆپی پێی جیھانی "فیفا" ئەوڕۆ سێ شەممە داواکەی " نیمار دا سیلڤی " بەرازیلی ڕەتکردەوە کە سکاڵایەکی لە دژی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرگرتنی بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ.

سکاڵاکەی نێیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە لایەن فیفا ووڵام دراوەتەوەو ڕاگەیندراوە کە ناتوانێت داوای ئەو بڕە پارەیە بکات کە وەک شایستەی دارایی داوای کردووە  ، چونکە ناوبراو نەیتوانیوە پەیوەست بێت بەو گرێبەستەی کە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ھەیبووە  نەیتوانیوە پابەندی تەواوی خاڵەکانی گرێبەستەکە بێت.

رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە دەڵێی ، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لەئێستادا بەنیازن سکاڵایەک لەدژی نێیمار تۆماربکەن و داوای بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆی لێبکەن، چونکە باس لەوە دەکەن ئەو بەرازیلییە پێشێلکاری لە یاساکانی گرێبەستەکەی کردووەو نەیتوانیوە تاکو کۆتایی لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.

لە وەرزی کۆتایی ڕابردوودا نێیماری تەمەن ٢٦ ساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دوای چوار ساڵ ھەڵوەشاندەوەو رووی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد، لەبەرانبەردا یانە پاریسییەکە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆیان لە پای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە پێشکەش بە ئیدارەی بڵاوگرانا کرد.