زیاتر لە (١٤٠) چەکداری حەشدی شەعبی ژەهراوی بوون
بەوتەی بەرپرسێکی باڵا لەپارێزگای دیالە، زیاتر له (١٤٠) چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى پاش ئه‌وه‌ى له‌یه‌كێك له‌چێشتخانه‌كان خواردنیان خواردووه، سه‌رجه‌میان ژه‌هراویی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
قایمقامى شارۆچکەی خاڵس رایگەیاندووە، کە زیاتر له (١٤٠) چه‌كدارى لیواى عه‌لى ئه‌كبه‌ر، كه یه‌كێكه لهگرووپهكانى حه‌شدى شه‌عبى، له چێشتخانه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى حسێنییه‌ی سنوورى شاری به‌غدای پایتەخت، دوای ئەوەی چێشتیان خواردووەو به‌ڕێكه‌وتوون بەرەو شارۆچکەی دوزخورماتوو، سه‌رجه‌میان باری تەندروستیان تێکچووەو ژههراویبوونە.
عوده‌ى خدران، قایمقامى خاڵس لە پارێزگای دیالە باسی لەوەشکردووە، کە ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی دوای ئەوەی ژەهراوی بوونە، بە مەبەستی شارەسەرکردنیان گەیندراونەتە نەخۆشخانەی شارۆچکەکەیان.