ڕۆناڵدۆ چی گوت دوای گۆڕینی

ڕۆناڵدۆ چی گوت دوای گۆڕینی

ڕۆناڵدۆ چی گوت دوای گۆڕینی

لە یاری دوێنی شەوی نێوان ریاڵ مەدرید و لیڤانتی  بەتایبەتی لە دەقەی 82دا کاتێک زێدان بڕیاری گۆڕینی ڕۆناڵدۆی دا و چاوی هەموو کامیراکان کەوتنە سەر کریستیانۆ کە بزانن چی جۆرە کاردانەوەیەکی دەبێت، هەرچەندە ڕۆناڵدۆ بە شێویەکی ئاسایی لە یاریگا هاتە دەرەوە و بەڵام سەیری زێدانی راهێنەری نەکرد و تەوقەی لەگەڵ نەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەسینسۆ بەشێوەیەکی ئاسای تەوقەی کرد و لە جێگای یاریزانانی یەدەگ دانیشت. کاتێک کامیراکان زوومی خۆیان لەسەر ڕۆناڵدۆ دانابوو، کریستیانۆش بە ئیشارەت پێانی ووت تەرکیز لەسەر من مەکەن سەیری یارییەکە بکەن.
یاری دۆێنی شەوی ریاڵ مەدرید بە یەکسان بوون کۆتایی هات لەگەڵ لیڤانتی و کریستیانۆ رۆناڵدۆش تەنیا 2 جار شوتی بۆ گۆلی لیڤانتی لێداوە لە کۆی 7 شووت.