هەناردەی نەوتی سپی بۆ سلێمانی لەلایەن بەغداوە راگیرا

هەناردەی نەوتی سپی بۆ سلێمانی لەلایەن بەغداوە راگیرا

بە وتەی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجوومەی پارێزگای سلێمانی، ئەو نەوتە سپییەی كە دەدرا بەهاووڵاتییان شارەکە لەلایەن بەغداوە راگیراوە.
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، کە ماوەی رابردوو حکومەتی عێراق نەوتی سپی ڕەوانەی سلێمانی دەكرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ شارەکە راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ئێستادا لەپاڵاوگەی بازیانەوە نەوتی سپی دەنێردرێت بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتییانی شارەکەدا دابەشبکرێت، چونكە ئەو پاڵاوگەیە نەوت بۆ عێراق دەپاڵێوێت و هەر عێراق نەوتی بۆ دابین دەكات.
لە ساڵی (٢٠١٧)ەوە عێراق نەوتی سپی رەوانەی سلێمانی دەكات و بەرامبەر هەر بەرمیلێك نەوتیش بڕی (54) هەزار دینار وەردەگیرێت و تا ئێستایش بەشێكی زۆری دانیشتوانی ئەو شارەو ناوچەی گەرمیان و شارەزوور نەوتی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.