
پەیامی کورد... 40 کەس لە نایجیریا بەهۆی تای لاساوە گیانیان لەدەستداوە
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا تای لاسا کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بوەتە هۆی گیان لەدەستدانی 40 کەس لە نایجیریا.
ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشییەکان لە نایجیریا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: کە لە یەکی کانوونی دوومەوە تا ئێستا تای لاسا لە 23 ویلایەتی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە بڵاوبونەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، 40 کەس بەهۆی ئەو تایەوە گیانیان لەدەستداوە.
شایەنی باسە لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا، 142 کەس لەو وڵاتە بەهۆی تای لاساوە گیانیان لەدەستداوەو لەو ماوەیەشدا، 784 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراون، بەم هۆیەشەوە حکومەتی نایجیریا لە سەرەتای مانگی شوباتەوە دۆخی لەناکاوی ڕاگەیاندوە.