
پەیامی کورد... عێراق وەك یه‌كه‌م وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە چووە پاڵ ڕێكەوتنی كۆنڤانسیۆنی هێلسینكی
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی عێراق ڕایدەگەیەنێت به ئامانجی سوودوه‌رگرتن و پاراستنی ده‌ریاچه و رووباره سنوورییه‌كان، چووه پاڵ ڕێكەوتنی كۆنڤانسیۆنی هێلسینكی.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی عێراق لەهه‌واڵێكیدا ڕایگەیاند: عێراق ده‌بێته یه‌كه‌م وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌چێته پاڵ ئه‌م كۆنڤانسیۆنه جیهانییه.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ئامانج له‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بۆ ئه‌وەیە كه بتوانێ باشتر له‌و سه‌رچاوه ئاوییانه سوود وه‌ربگرێت كه سیمای نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه و خوازیاری كارئاسانی و باشتر به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه.
پێگەی شه‌فه‌قنا ئەوە دەخاتەڕوو: جگه له وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، سیاسه‌تی پێوه‌ندیدار به كۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ، به گرنگترین هۆكاری قووڵتركردنی قه‌یرانه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
شایەنی باسە عێراق له كاتێكدا ده‌چێته پاڵ ئه‌م كۆنڤانسیۆنه كه له پرسی ئاو و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، تووشی قه‌یرانی مێژوویی بووه
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه، ورده‌كاریی زیاتری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له پێناو پاراستنی ئاو هه‌ژماری كردووه.