image

پەیامی کورد     ...   بۆ دۆزینەوەی ڕابەری ئەلقاعیدەی یەمەن ئەمریکا بڕی ٥ میلیۆن دۆلاری وەک پاداشت دەستنیشان کردووە .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە زانیاری پێویست و گرینگ بۆ شناسایی شوێنی خۆحەشاردانی " خالد باطرفی " ڕابەری ئەلقاعیدە لە یەمەن و هۆکاری هێرش بۆ سەر بنکەی هێزی دەریایی لە فلۆریدا بخاتە بەردەست ، بڕی ٥ میلیۆن دۆلار پاداشت وەردەگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرنامەی بەناوبانگ بە " پاداشت بۆ عەدالەت " ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی بە ڕاگەیاندنی پاداشتی ٥ میلیۆن دۆلاری بۆ شناسایی شوێنی خۆحەشاردانی خالد باطرفی ڕابەری ئەلقاعیدە لە یەمەن نووسی : " باطرفی لە ئەندامانی باڵای ئەلقاعیدە لە یەمەن ە کە بەرپرسیاری هێرش کردنی بۆ سەر بنکەی دەریایی ئەمریکا لە فلۆریدا لە دیسەمبەری ٢٠١٩ کە بوو بە هۆی کوژرانی ٣ مەلەوانی هێزی دەریایی ، لە ئەستۆ گرت . ئەگەر هەر زانیارییەکتان سەبارەت بەو هەیە پەیامێکی کورتمان بۆ بنێرن .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە : " هیچ جێگایەک بۆ خیانەتکارانی ئەلقاعیدە لە یەمەن ، نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا بوونی نییە .

بە پێی ڕاپۆرتی العربیە " ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە سبە جەزیرەی عەرەبی سەرەتای ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند خالد سەعید باطرفی وەکوو جێگری قاسم الریمی ڕابەری پێشووی ئەلقاعیدە کە بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کوژرا دەستنیشان کردووە .

باطرفی پێس ئەوەی کە لەم پۆستە دا دامەزرێت ، لەگەڵ ایمن الضواهری ڕابەری ئەلقاعیدە بەیعەتی خۆی ڕاگەیاند و هەڕەشەی کرد کە دەبێتە کابووسێک بۆ هێزەکانی ئەمریکی .

 امریکا برای یافتن رهبر القاعده در یمن‎ جایزه 5 میلیون دالری تعیین کرد