image

پەیامی کورد     ...  خامنەیی : بە مەرجێک واکسەنی ئەمریکی هاوردە دەکەین کە نابێ درووستکراوی ئەمریکا بێت

فەرمانی خێرای "عەلی خامنەیی" ڕابەری ڕێژیمی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ قەدەغەی هاوردەکردنی واکسەنی ووڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا وزارەتی تەندرووستی ئێرانی تووشی سەرلێشێوای کردووە.

ئەم وزارەتخانەیە لە ئاکامدا مووڵەتنامەی کەڵک وەرگرتن لە دوو پێکوتەی ئەمریکی وەرگرتووە، بەڵام "خامنەیی"، وتوویەتی ئەو پێکوتانە نابێ لە کارگەکانی ووڵاتی ئەمریکا بەرهەم هاتبن.

لە کۆتا ڕۆژی خەرمانانی بڕیاروا بوو ٥٠ ملیۆن دۆز پێکوتەی بەرەکەت بدرێتە وزارەتی تەندرووستی کە ئەو وزارەتخانەیە ڕایگەیاند پێکوتەی فایزەر هاوەردە دەکەین.

بەپێی قسەی ئاخوندێک ١١ هەزار کەس لە شاری تاران بەهۆی واکسەنی بەرەکەت ەوە گیانیان لەدەست داوە.

"عەلیڕەزا ڕەئیسی"، جێگری وزارەتی تەندرووستی وتوویەتی ئەو پێکوتانە درووستکراوی کۆمپانیای فایزەرن لە ووڵاتی "بەلژیکـ"ـه.

"عەلی خامنەیی" ساڵی ڕابردوو زستان بەفەرمی هاوردەکردنی پێکوتەی بەرههێنراوی ووڵاتی "ئەمریکا و بەریتانیا"ی قەدەغە کرد.