image

پەیامی کورد     ...   زانیاری نوێ سەبارەت بە هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە ڕادەگەێنین .

لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە ١٨ ئەندامی هێزی هاوپەیمانی و ١٦ تیرۆریستی داعش کوژران و ٨٩ زیندانی داعشی هەڵهاتوو دەست بەسەر کرانەوە .

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ی سۆهر ڕایگەیاند کە لە دەرئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر گرتووخانەی حەسەکە بۆ ڕزگارکردنى ئەو ٥٠٠٠ تیرۆریستەى خۆى کە لە زینداندان، بەڵام شکستى هێنا. لە ئاکامدا ١٨ ئەندامی هێزەکانی هاوپەیمانان گیانی خۆیانیان لە دەستدا ، و هەروەها ١٦ ئەندامی سەر بە داعش یش کوژران و ٨٩ بەندکراوی دیکەش کە هەڵهاتبوون دەست بەسەر کرانەوە .

بە پێی زانیارییەکانی سۆهر ئەمە گەورەترین هێرشی داعش هەژمار دەکرێت لە دوای هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٩ ەوە .