image

پەیامی کورد    ...    زانیاری زۆر گرینگ سەبارەت بە تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی زیاتر لە ٥٠ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران

فڕۆکەگەلى شەڕکەرى نەناسراو بە ئاسمانى ئێرانەوە چەندین تۆنێل و سەکۆى مووشەکى پێکەوە خاپوور کراون .

 بە پێى هەواڵ و زانیارییەکان بەرەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە ١٦ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، فڕۆکەى نەناسراو و ڕادارنەدیتوو، چوونەتە ئاسمانى ئێرانەوە و هاوکات توونێلە مووشەکییەکانى سوپاى پاسدارانیان لە ناوچەى سەلاسى باوەجانى و چەند سەکۆی هەڵدانى مووشەکیان لە پارێزگاکانى کرماشان و هەمەدان خاپوور کردووە و دواتر ئاسمانى ئێرانیان جێ هێشتووە!

 پاش ئۆپراسیۆنەکەى ئەمشەو، فڕۆکە نەناسراوەکان لە ئاسمانى ئێران نەماونەتەوە و خاکى ئێرانیان بەجێ هێشتووە. کەچى سیستەمە بەرگرییە مووشەکییە ئاسمانییەکانی کۆمارى ئیسلامى لە شارەکانى ڕۆژئاواى ئێران بە شێوەى هەڕەمەکی و بێ بوونى هیچ فڕۆکەیەک دەستیان کردووە بە تەقە!
هەر ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى کە زۆرێک لە گەشتە ئاسمانییەکانى ڕۆژئاواى ئێران بۆ چەندین کاتژمێر بوەستن.
سوپاى تیرۆریستى پاسداران وەک هەمیشە، لەبارەى کارەساتەکەى ئەمشەوەوە هیچ جۆرە کاردانەوەیەکى نیشان نەداوە.
 بەڵام هەندێک کەناڵى سەر بە سوپا و کۆمارى ئیسلامى هەوڵى درۆ بڵاوکردنەوەیان داوە کە گوایا ئەمشەو تەنیا مانۆڕى سەربازى بووە و سیستەمى دژە مووشەکی یان تاقى کردووەتەوە ئەمەشیان بۆ ئەوە کردووە تا ئەو خەسار و هێرشە گەورەیەى سەر سەکۆ و تۆنێلە مووشەکییەکان بشارنەوە.