image


پەیامی کورد... بەستنی ماسک لە قەتەر دەبێتەوە ناچاری

حکومەتی قەتەر بڕیاریدا لەمەودوا جارێکی تر بەستنی ماسک بکاتەوە بە ناچاری لە شوێنە داخراوەکاندا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی قەتەر، لەپاش هەڵکشانەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی قەتەر بڕیاریداوە بەستنی ماسک بکاتەوە بە ناچاری بۆ هاووڵاتییەکانی و ئەوانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن لە تەمەنی شەش ساڵانەوە بەرەو سەر لە شوێنە گشتی و داخراوەکاندا.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی قەتەر بڕیارەکە ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە کە ناوەندی تەندروستی و شوێنی کارکردن و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتین لەگەڵ مزگەوتەکاندا، هەروەها هەموو ئەو شوێنانەی داخراون.

ڕاشگەیەنراوە، لەگەڵ دووبارە سەرهەڵدانەوەی کۆرۆنا ئەم بڕیارانە هەوڵێکی پێشوەختەن بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کۆرۆنا و زیاتر بڵاوبوونەوەی.