image


پەیامی کورد... دانوستانەکانی ژنێڤ سەبارەت بە داڕشتنەوەی دەستووری سووریا دەست پێ دەکاتەوە

گیر پیدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند، بڕیارە ٢٨ی ئەم مانگە خولێکی نوێی دانوستانەکانی ژنێڤ سەبارەت بە داڕشتنەوەی دەستووری سووریا دەست پێ بکاتەوە.

گیر پیدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا کە لە "دیمەشق"ە ڕایگەیاند، هیواخوازە ئەم خولەی دانوستانەکان لە ژنێڤ ئەرێنی بن و هاوکار بن بۆ هەنگاونان بەرەو بنیاتنانەوەی متمانە لە نێوان لایەنەکاندا.

ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لیژنەی چاکسازی لە دەستووری سووریا پێکهێنراوە بەڵام هێشتا هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆیان نەبووە. بە جۆرێک، لیژنەکە کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پێکهاتووە و ڕاسپێرراوە بۆ چاکسازی لە دەستوور.

لە بەرامبەردا، سەرباری بەڕێوەچوونی چەندین خولی دانوستانەکانیش لە ژنێڤ لە نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سووریا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک بەدینەهاتووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش هیواخوازە لەڕێی ئەو دانوستانانەوە بگەنە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا، کە کوژرانی زیاتر لە ٣٨٠ هەزار کەسی لە ساڵی ٢٠١١ەوە لێ کەوتووەتەوە.