
پەیامی کورد...چەکدارێک لە تایلەند هەڵیکوتایە سەر داینگەیەک و ٣٢ کەسی کوشت
له تایله‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك و ته‌قه‌ی له هه‌موو ئه‌واننه كردووه كه تێیدا بوون، له ئه‌نجامدا 32 كه‌سی كوشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی10ی2022، لە پارێزگای نۆنگ لام فور، لە تایلەند، پیاوێك به چه‌ك و چه‌قۆوه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر دایه‌نگه‌یه‌كی منداڵان و ته‌قه‌ی له هه‌موو ئه‌وانه كردووه كه له دایه‌نگه‌كه‌دا بوون، له ئه‌نجامیشدا 32 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌و پیاوه كوژراون، كه 23 كه‌س له كوژراوه‌كان منداڵن.
له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی پارێزگاكه رای گه‌یاند: تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە تەواوی خێزانەكەی و خۆشی كوشتووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه،پێشتر پۆلیس بووه و به‌هۆی پێشینه‌ی تاوانكارییه‌وه له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له باره‌ی هۆكاری ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی داوه، تا ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه.