
پەیامی کورد ... دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک : ٨ هەزار هەنگاو پیاسەکردن ئەویش یەک یا خود دوو جار لە هەفتەیەکدا مەترسی مردن کەم دەکاتەوە
بۆ ئەم لیکۆڵینەوەیە لێکۆڵەرانی زانکۆی کیۆتۆ هەروەها زانکۆی کالیفۆڕنیا و لۆس ئەنجلێس ، داتاکانی ٣١٠٠ گەورە ساڵی ئەمریکی یان شیکاری کرد.
ئەوان بۆیان دەرکەوت ئاماری مردن و گیان لە دەستدان لەو کەسانەی کە یەک یا خود دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا ٨ هەزار هەنگاو یا خود زیاتر دەڕۆن ، ١٤/٩٪ کەمتر لە ئاماری گیان لە دەستدانی ئەو کەسانەیە کە هیچ کات بەم ڕێژەیە پیاسە ناکەن . ئەم داتایانە لە یەک دەورەی ١٠ ساڵەدا خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوە .