image

بەگوێرەی ھەواڵێكی ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی، كنێست كە پەرلەمانی وڵاتەكەیە، پڕۆژە بڕیارێكی بۆ پێدانی دەستەڵات بە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆك وەزیران و ئەڤیگدۆر لیبەرمان وەزیری ناوخۆ، بۆ بڕیاردان لەسەر ھەڵگیرساندنی شەڕ و ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەكان پەسندكرووە ، بەبێ گەڕانەوە بۆ كنێست و ئەنجوومەنی وەزیران.

یاساكەش بە زۆرینەی دەنگی٦٢ پەرلەمانتار پەسندكرا و٤١ ئەندامی دیكەی كنێست دژی وەستانەوە.

پێدانی دەستەڵاتی هێرش کردن بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئاشكرابوونی بەردەوامی ھەوڵەكانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكانی دێت.