image

پەیامی کورد     ...     Daily Mail : کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڕێژیمی ئێران بە قاچاخ نەوت بۆ ووڵاتی چین دەبەن

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڕێژیمی ئێران بە پشتیوانی بەرنامەی شاراوەی ئەتۆمی ، بە قاچاخ نەوت بۆ چین دەبەن.

ڕۆژنامەی بەریتانیایی “دەیلی مەیل” لە ڕاپۆرتێکدا، ١٢٣نەوتهەڵگری ئێرانی کە بە دەورلێدانی گەمارۆکان، لە بازاڕی ڕەش بەشیوەی قاچاخ نەوت بە ووڵاتی چین دەفرۆشن، بە پشتیوانیکردنی بەرنامەی شاراوەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێرانی زانی و ووتی: کۆماری ئیسلامی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی خۆی کە قاچاخی نەوتی پێدەکا، لەماوەی یەک ساڵدا دوو هێندە زیادی کردووە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی خستەڕوو کە، ڕیژیمی ئێران نەوتهەڵگرەکانی خۆی بە ئاڵای وولاتانی دیکە بۆ وولاتی چین دەنێرێ لەبەرئەوەی بتوانێ ڕۆژانە یەک میلیۆن بەرمیل نەوت بەشێوەی قاچاخ بۆ چین بنێرێ، کارناسانی ئەو بوارە کە زانیارییان هەیە وتوویانە؛ پەرەسەندنی هاتووچۆی کەشتیڕانی ڕێژیمی ئێران ئەوە دەخاتەڕوو کە تاران سەرەڕای سنوودارەکردنی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، خەریکی پەرەپێدانی توانایی ئەتۆمی خۆیەتی.

هەروەها دەیلی مەیلی ڕایگەیاند کە، کەشتییەکانی ڕێژیمی ئێران بەمەبەستی دەورلێدانی گەمارۆکان، کۆمەڵێک فرت‌‌و‌فێڵ بەکار دێنێ، بۆ نموونە پەسەندکردنی بەڵگەنامەی پاپۆڕەکانی لەو ووڵاتەتانەی کە توانایی چاوەدێریان لەسەر ئەو نەوتهەڵگرانە نییە کە ئاڵاکەیان بەکار دێنێ و بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە لە کاتی لەنگەرخستنیاندا لە ناوچە قەدەغەکراوەکاندا، دەستکاری سیستەمی “جی‌پی‌ئێس”ـی کەشتییەکان دەکەن.