image

پەیامی کورد    ...   فایننەشناڵ تایمز : موحەمەد بن زائید لەوانەیە کوڕەکەی بکاتە وەلیعەهدی ئەبووزەبی

ڕۆژنامەی بەریتانی فایننەشناڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە موحەمەد بن زائید لە دوای گەیشتنی بە سەرۆکایەتی ئیمارات لەوانەیە کوڕە گەورەکەی " خالد " وەکوو وەلیعەهدی ئەبووزەبی هەڵبژێرێت .

ڕۆژنامەی بەریتانی فایننەشناڵ تایمز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە بەتاڵ بوونی پێگەی وەلیعەهدی ئەبووزەبی و بژاردەگەلێکی لەناکاو بۆ ئەم پۆستە نووسی کە موحەمەد بن زئید لە دوای گەیشتن بە سەرۆکایەتی ئیمارات لەوانەیە کوڕەکەی خالد وەکوو وەلیعەهدی ئەبووزەبی هەڵبژێرێت

فایننەشناڵ تایمز نووسی کە شێخ زائید دامەزرێنەری ووڵاتی ئیمارات و باوکی شێخ خەلیفە سەرۆکی پێشووی ئیمارات و موحەمەد بن زائید ، سەرۆکی نوێی ئەم ووڵاتە بە نیاز بوو کە سەرۆکایەتی لە سەر ئیمارات لە ڕێگای منداڵەکانیەوە بەردەوامی هەبێت بەڵام زۆر لایەن پێش بینی یان کردووە کە موحەمەد بن زائید لە ڕێگای هێزەوە گۆڕانکاری درووست بکات و کوڕە گەورەکەی خالد وەکوو وەلیعەهدی ئەبووزەبی هەڵبژێرێت .