image


پەیامی کورد... فەرماندەیەكی سووپای پاسداران لە سووریا كوژرا

بەپێی سەرچاوە سەربازییەكان، فەرماندەیەكی سووپای پاسدارانی ئێران لە هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سنووری عێراق و سووریادا كوژراوە.

ڕۆژی دووشەممە 30 ی كانونی دووه‌می 2023، ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی سووریا بڵاویكردەوە، پاش هێرشكردن بۆ سەر كاروانێكی بارهەڵگری چەكوكەرەستەی سەربازی لە خاكی عێراقەوە بۆ سووریا، یەكێك لە فەرماندە سەربازییەكانی ئێران كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، بە ئۆتۆمبێل چووەتە شوێنی ڕووداوەكە و لەلایەن فڕۆكەی بێ ‌فڕۆكەوانەوە كراوەتە ئامانج و لەگەڵ دوو كەسی دیكەی سەر بە میلیشیاكان كوژران.

ڕۆژێك پێشتر هێرشی ئاسمانی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە سەر كارگەیەكی سەربازی لە شاری ئەسفەهانی ئێران.

لەبارەی لایەنی هێرشبەرەوە زانیاری جۆراوجۆر بڵاودەكرێنەوە، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، بە ئەگەری زۆرەوە ئەو هێرشانە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.