image


پەیامی کورد... گه‌ڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یی تورکیا کۆتایی هات


کاتژمێر ٠٨:٠٠ به‌یانی ئه‌مڕۆ گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد لە کاتژمێر ٥ـدا دەرگای بنەکەکانی دەنگدان داخران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28_ی ئایار_ی 2023 ، گەری دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕیوەچوو کە ٤٧ هەزار دەنگدەری نوێ مافی دەنگدانیان هەبوو.

رکابەری پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدنی هاوپەیمانی کۆمار و کەمال کڵیچدارئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میللەتدایە، بەپێی زۆرینەی ئەو راپرسیانەشی کە کراوە ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

لە ماوەی پێشوشدا، سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا دەنگی هاوپەیمانێتیەکەی خستە پاڵ هاوپەیمانێتی کۆمار و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەردۆغان راگەیاند.

ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەم لە دوای ئەوەوە دێت کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لە ١٤ـی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو بەبێ ئەوەی هیچ کام لە کاندیدانی سەرۆکایەتی دەنگی پێویست بە دەستبهێنن.

هەربۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم کە ئەمەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلایی کردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، پەنا بۆ خولی دووەم هەڵبژاردن ببرێت.

لای خۆیه‌وه‌ دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا رایگەیاند، پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان لە سەرانسەرى بنکەکانى دەنگدان دەستیپێکرد.