
پەیامی کورد... هەواڵگری عێراق: 14 تۆمەتبار دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق دەستگیرکردنی 14 تۆمەتباری جۆراوجۆری یاسایی و دەستبەسەرداگرتنی 21 بۆمبی چێنراوی لە پارێزگاکانی ئەنبار، بەسرە، کەرکوک و سەڵاحەدین راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی 3ـی 2023، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی هەواڵگری، لە ناوچە جیاوازەکانی هەمان پارێزگاکان 14 تۆمەتبار بە دۆسیەی جۆراوجۆر دەستگیرکران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین، مەفرەزەکانی هەواڵگری سەربازی دەستیان بەسەر 21 بۆمبی چێنراودا گرتووە، دواتر بەهاوکاری تیمێکی ئەندازیاری بۆمبەکانیان هەڵگرتووەتەوە.