image

پەیامی کورد   ... هێزەکانی ئۆکراین دوای ٨٢ ڕۆژ بەرگری لە کارگەی ئاسنی ماریۆپۆل دەرچوون

کۆمیتەی گشتی هیزە چەکدارەکانی ئۆکراین سەر لە بەیانی سێشەممە لە بەیاننامەیەک دا پشتڕاستی کردەوە هێزە چەکدار و سەربازییەکانی ئەم ووڵاتە کە لە کارگەی ئاسنی ئازۆفستان لە ماریۆپۆل جیگیر و گیریان خواردبوو لە دوای تێپەڕبوونی ٨٢ ڕۆژ بەرگری لەم کارگەیە دەرجوون .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : بنکەی سەربازی " ماریۆپۆل " بەرپرسیاری خۆی بە کۆتا گەیاند . بەرزترین فەرماندەیی سەربازی ئۆکراین بە فەرماندەکانی یەکەکانی جێگیر لە ئازۆفستان فەرمانی داوە تاکوو گیانی سەربازەکانی بپارێزێت و ڕزگاریان بکات .