image


پەیامی کورد... كەم بوونەوەی ئاوی ژێرزەوی هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات


زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەوروپا لە لێواری كارەساتێكدایە، بەهۆی بەردەوام دابەزین و كەمبوونەوەی یەدەگی ئاوی ژێرزەوی.

دوای ئەوەی لە مانگەكانی هاوینی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا بەشێوەیەكی سەرسووڕهێنەر لە ئەوروپا وشكەساڵی سەری هەڵدا، بەجۆرێك ئاوی ڕووبار و بەنداوەكان كەمیكردووە، ئاوی ژێرزەویش بەئاستێك كەم بووەتەوە، چاوەڕوانی دروستبوونی كارەسات لێ دەكرێت.

زانایان ئاماژە بەوەدەكەن :لەو كاتەوە تا ئێستا ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەردەوام لە دابەزیندایە، هیچ بەرزبوونەوەیەكی بەخۆیەوە نەبینیوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت توێژینەوەیەكی نوێی بڵاوكردەوە، تێیدا ئەوەخراوەتەڕوو: وشكەساڵی توند كاریگەری لەسەر كشتوكاڵی ئەو كیشوەرە دەبێت و دەبێتە هۆی كەمی وزەی بەرچاو، بەو پێیەی وشكبوونی بنی ڕووبارەكان و نەمانی ئاوی وەستاو بەشێوەیەكی توند كاریگەری لەسەر سروشت و خەڵك دروستكردووە.

شایەنی باسە لە ئەنجامی كەم بوونەوەی ئاو، كەمیی وزە لە ئەوروپا زیاتربووە، بەبێ ئاوی ساردكەرەوەی پێویست، وێستگەكانی وزەی ئەتۆمی لە فەڕەنسا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای پێویست كێشەیان بۆ دروستبووە.