image



پەیامی کورد... ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور: گیانی رۆژنامەنووسان لە ئێران پارێزراو نییە


رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەوانان و پەیامنێرانی بێ سنوور لە جیھاندا داوایەک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ پاراستنی ئازادی و کاری رۆژنامەنوسان گوشار بخەنە سەر حکومەتی ئێران. دەشڵیت، "گیانی پەیامنێران و رۆژنامەنووسان لەو وڵاتە پارێزراو نییە."

رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێکدا دەڵیت، لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و سەرھەڵدانی خوپیشاندانەکان لەو وڵاتەدا، رۆژنامەنوسانیش ھاوشێوەی ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.

رێکخراوەکە ناو و ناسنامەی 35 رۆژنامەنوسی بڵاوکردووەتەوە لەوانە رۆژنامەنوس نیلۆڤەر حامدی, پەیامنێری رۆژنامەی شەرق، کە یەکەم کەس بوو ڤیدیۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە.

هەروەها جەختیانکردووەتەوە لەوەی، تا ئێستا ناوی 28 رۆژنامەنوسیان لەلایە، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و هێشتا ئازاد نەکراون. ھەر بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن رێگە بە حکومەتی ئێران نەدەن چیتر مافی ئازادی و رۆژنامەنوسی لەو وڵاتەدا پێشلیبکرێت و گوشار بخەنە سەر حکومەت بەزووترین کات ئەو رۆژنامەنوسانە ئازاد بکەن.