image


پەیامی کورد... میدیایەکی ئێران؛ لەتاران حەوت پۆلیسی کردووە بەژێرەوە


ئاژانسی هەواڵی "مێهر" لەسەر زاری فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تارانەوە بانگەشەی ئەوەی کرد، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلی جۆری "میتسۆبیشی" خۆی کێشاوە بە ڕیزی هێزە تایبەتەکانی پۆلیس‌دا و حەوتیانی بەسەختی بریندار کردووە.

"ئەحمەد نوورعەلی" هەروەها بە مێهری وتووە: ئەو هاوڵاتییە خەڵکی پارێزگایەکی ڕۆژئاوای ئێرانە و لە دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەو پۆلیسانەی کردووە بە ژێرەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەو هاوڵاتییە هەر ئەو شەوە لە مەیدانی تەجریشی تاران لەکاتێکدا دەستگیر کراوە کە چەکی ساردی پێبووە.

نوورعەلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگە و شایەتییەک بخاتە ڕوو دەڵێت، کەسی دەستگیرکراو و بنەماڵەکەی لە ئەندامانی "کۆمەڵە"ن